دانیشتووانی گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی هاتوونەتە سەرشەقام و خۆپیشاندان دەکەن، دەڵێن هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییە نە کارەبای نیشتیمانی نە کارەبای مۆلیدەیان نییە بەو گەرمایە، دەڵێن ئاوی خواردنەوە و زێرابیشیان نییە.
لەو بارەیەوە
هاوڵاتییەکی دانیشتووی ئەو گەڕەکە باس لەوەدەکات، کە خانوەکانیان تەجاوز نییە و بە
هاویندا تەپوتۆزی گەڕەکەکەیان هەراسانیان دەکات و زستانانیش قوڕ بێزاریان دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو،
دەڵێت شەوان بەو گەرمایە کارەبایان نییە و بەو کۆرۆنایەش ئاویان نییە. دەڵێن،
لەبەر بێکارەبایی و گەرما زۆرکات لە کۆڵان دەخەون.
دانیشتوویەکی
دیکەی ئەو گەرەکەش دەڵێت، چەندین پرۆژەی هەبوو فرۆشرا و کرا بە خانوو، گۆڕەپانی دووگۆڵی
لێبوو کرا بە خانوو.
راشیگەیاند، کێشەی
سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان هەیە و تەنها کێشەی ئاو و کارەبایان نییە، داوای
چاکسازیش دەکەن بۆ گەڕەکەکەیان و دەڵێت، "ئەگەر حکومەت بریارە چاکسازی بکات
با لێرەوە بیکات."
ئەوەشی
روونکردەوە، هەندێک کەس هەیە کارەبای بێبەرامبەری پێدراوە و قسە ناکات بەڵام خەڵکی
دیکە لەو نێوەندەدا لە زیاندان.
هاوڵاتیانی
گەڕەکەکەش دەڵێن، زۆرینەی ئامێرە کارەباییەکانیان سوتاوە بەهۆی زۆری بڕانی
کارەباوە.