سەردێڕ:

بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی: کۆنەبوونەوەی پەرلەمان خاڵی لاوازە بۆ هەرێم

PM:05:40:08/08/2025

1896 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، ئومێدەوارن پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکهێندرێت و بەرپرسێکی پێشووی یەکێتیش وتی، پەرلەمان تا ئێستا نەیتوانیوە کۆببێتەوە و ئەوەش خاڵی لاوازی هەرێمە.


ئەمڕۆ هەینی ٨ـی ئابـی ٢٠٢٥، عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی وتی، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان پارتی و یەکێتی پێکهێنراوە کارەکانیان هەنگاوی باشی بڕیووە.

هاوکات، عەدنان موفتی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکای یەکێتی دەڵێت، دەبوو زووتر پەرلەمان کۆبوایەتەوە و کابینەی نوێ پێکبهێنرایە، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنەبوونەوەی پەرلەمان خاڵی لاوازە بۆ هەرێم.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی ١٠ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە و تا ئێستاش کابینەی نوێی حکومەت لە هەرێم پێکنەهێنراوە.













گەلەری