PM:03:11:08/08/2025
8752 جار خوێندراوەتەوە
تەلیسکۆپی عێراق دەڵێت، لە ماوەی ٣٠ رۆژدا مانگ گیران ئاسمانی عێراق و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا دەگرێتەوە، کە بە مانگی خوێن ناسراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٨ـی ئابی ٢٠٢٥، تەلیسکۆپی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاسمانی سه‌ر عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا یه‌كێك له دیارده فه‌له‌كییه دیاره‌كانی ساڵ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه مانگگیرانێكی ته‌واوه و به "مانگی خوێن" ناسراوه.
وتیشی،
مانگگیرانەکە له كاتژمێر شەشی ئێوارەوە بە کاتی بەغدا دەستپێدەکات و به‌رده‌وام
ده‌بێت تا كاتژمێر ١١ و ٥٥ خولەکی هه‌مان رۆژ، ئه‌وكاته مانگ له
لوتكه‌ی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگێكی سوری خوێن له ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌بینرێت،
هەروەها، پێشبینی ده‌كرێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقدا بۆ بینینی مانگگیرانەکە روون
بێت.