سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە سعودیە سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

PM:10:31:24/07/2021

9412 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی ئەو بارانە زۆرەی لە ناوەندی پارێزگای تائیفی وڵاتی سعودیە دەبارێت، باری لافاو هەستاوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێک و کچەکەیان گیانیان لەدەستدا.


رۆژنامەی سەبەقی سعودی بڵاویکردەوە، گەردولولی لمی رووی لە ناوچەکە کردووە و بووەتە هۆی تاریک بوونی و دواتر هەور ئاسمانی ناوچەکەی داگرتووە و بارانێکی بەخوڕ و زۆر بارییوە، بەهۆیەوە لافاو هەستاوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لافاوەکە ئۆتۆمبێلێکی راماڵیوە کە پیاوێک و هاوسەرەکەی و کچەکەیانی تێدابووە و دوای ئەوەی ژێرئاو کەوتوون گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینەکانی دیکە رزگارکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا باری لە هەریەک لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و چین و یەمەن ژمارەیەک هاوڵاتیانیان گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی بەو ناوچانە گەیاند و زیانی بە ناوچە کشتوکاڵی و بەروبوومی جوتیاران گەیاندووە.













گەلەری