PM:03:14:06/08/2025
1792 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری دەربەندیخان دوو راوچی کە بە نایاسایی راویان کردووە لە کاتی هاتنی پۆلیس بۆ ناوچەکە، هەڵاتوون و کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن لەکاتی رۆیشتنیان بۆ سنووری گوندی ئیمام قادر، دوو راوچییان بینیوە کە سەرقاڵی راوکردنن.
ئاماژە
بەوەشکراوە، پێش گەیشتنی مەفرەزەکە راوچییەکان هەڵاتن و چەک و کەل و پەلەکانیان
دەستیبەسەرداگیرا کە بەجێیان هێشتبوو.
روونیشی کردەوە، ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا
گیراوە پێکهاتبوون لە:
یەک چەکی M16
یەک مەغزەن
٢١ فیشەك
یەک کۆڵەپشت
یەک ماتۆڕسکیل