PM:02:10:06/08/2025
1852 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، كۆی گشتی ئەو زیندانیانەی كە بە یاسایی لێبوردنی گشتی ئازادكراون گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٤٥٢ كەس.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە لەوانەی فەرمانی دەستگیرکردن یان ئامادەبوونیان بۆ دەرچووە، لەگەڵ ئەوانەش كە بە کەفالەت ئازادکراون یان سزای غیابییان بۆ دەرچووە، گەیشتووەتە ١٢٨ هەزار و ٩٣٦ كەس.
ئەوەش هاتووە، کۆی
گشتی ژمارەی ئازادکراوان لە زیندانەکان و بنکەکانی راگرتن بەگوێرەی هەموارکراوی
یاسای لێبوردنی گشتی، گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٤٥٢ كەس.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، کۆی ئەو بڕە پارەیەی كە بەگوێرەی یاسایی لێبوردنی گشتی وەرگیراوەتەوە،
گەیشتووەتە ٢٧ ملیار و ٨٠٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ٤٥٨ دینار.