سەردێڕ:

لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە داوایەک ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت

PM:01:03:25/11/2021

3592 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی کورد لە ئەوروپا لە بارەی خۆپیشاندانی خوێندکاران و رەفتاری ھێزە ئەمنییەکان بەرامبەریان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ دۆسییەکەیاندا، داواکارییەکیان ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئیتاڵیا و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و چەند دامەزراوە و رێکخراوی دیکە کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی کورد لە ئەوروپا داواکارییەکیان ئاراستەی ھەریەک لە یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئیتاڵیا و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و سی پی جەی و پەیامنێرانی بێسنور کرد.
 رۆژنامەنوسەکان داوا لەو لایەنانەدەکەن، ھەڵوێسیان ھەبێت و لە رێگای بەیاننمامە و کەناڵەکانتانەوە فشار بخەنە سەر حکومەتی ھەرێم و ھێزە ئەمنیەکان تا دەست لەو پێشێلکارییە ھەڵگرن و رۆژنامەنووس و خۆپیشاندەر و چالاکوانان چیتر ئازار نەدرێن و گیراوانیش ئازاد بکرێن. 
لە داواکارییەکەیاندا ھاتووە، " ماوەی پێنج رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ھەرێمی کوردستانی عێڕاق دژی پێنەدانی دەرماڵەکانیان ھاتوونەتە سەر شەقامەکان کە جۆرێکە لە ھاوکاری مانگانە و لە ساڵی ٢٠١٤ بەبڕیارێکی حکومەتی ھەرێم راگیراوە".
ئاماژەیان بەوەشداوە، "ئەو خوێندکارانە کە ژمارەیان ١٠٠ ھەزار کەس دەبێت، بەشێوەیەکی مەدەنیانە داوای گەڕانەوەی مافەکانیان دەکەن کە خۆی دەبینێتەوە لە ٤٠ ھەزار دیناری عێراقی تا ١٠٠ ھەزار کە دەکاتە ٣٠  بۆ ٦٥ یۆرۆ لە مانگێکدا، بەڵام لە بری وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان، حکومەت و ھێزە ئەمنیەکان، بە ئەشکەنجە و گرتن رووبەڕویان بونەتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی ھێشتا لیستی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لیستی موچە ھاوشێوەی مانگەکانی دیکە دەبێت و ناگۆڕدرێت.
لەبارەی ٢٠٠ ملیارەکەشەوە، لە مانگی رابردوودا، پەرلەمانتارێکی پێشووی عیراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت عێراق پابەند بیت بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانەی ھەرێمەوە تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەھێندرێت.
ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم، لە مانگی تەمموزدا لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەردرا، کە وەک سولفەیەکی مانگانە بۆ ھەرێمی بنێرێت و وەک موچە بە ھاوتای داھاتەکانی وەزارەتی دارایی بەسەر موچەخۆراندا دابەشبکرێت.
حکومەتی ھەرێم لە چەند مانگی رابردوودا بڕیاریدا ھەموو مانگێک لە ٢٥ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە بکات بەبێ لێبڕین، بەڵام چەند مانگێکە بە بیانووی کەمی داھات و دواکەوتنی گەڕانەوەی داھات بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و دواکەوتنی گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکە، حکومەت موچە دابەشکردن دوادەخات و بە ماوەی ١٥ رۆژ و زیاتر موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکات.

کـ ، ئـ












گەلەری