سەردێڕ:

رێگای سەرەکی سلێمانی- شارباژێڕ دادەخرێت

PM:12:16:25/11/2021

52320 جار خوێندراوەتەوە

لەراگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانیدا هاتووە بۆ ماوەیەکی کاتی رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی – شارباژێڕ دادەخرێت بەمەبەستی نوێکردنەوەی تۆنێلی پێشڕەو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بەمەبەستی پاککردنەوەی کمێراکان و سێنسەرەکان و چێککردنەوەی Jet fanکان و ئەو گلۆپانەی پێویستییان بە گۆڕین ھەیە بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو چوارشەوەدا، شەوانە لە کاتژمێر ٨ی شەو بۆ کاتژمێر ٢ی شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، داخستنی تونێلی پێشڕەو لە رێکەوتی شەوی ٢٨ لەسەر ٢٩ی ١١ تا شەوی ١ لەسەر ٢ی ١٢ دەچێتەبواری جێبەجیکردنەوەوە.
تونێلی پێشڕەو شاری سلێمانی و ناحیەی سیتەک پێکەوە دەبەستێتەوە و رێگایەکی سەرەکی ھاتوچۆکردنە لە نێوان سلێمانی و ناوچەکانی شارباژێڕدا.












گەلەری