سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

PM:12:07:25/11/2021

2744 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەرێم نیمچە هەوردەبێت، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و لە هەندێ ناوچە نیمچە هەوردەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ هەرێم نیمچە هەوردەبێت، سبەینێش، هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و لە هەندێ ناوچە نیمچە هەوردەبێت.
 بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەمرۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٠ پلە و نزمترین پلەش ١٠ پلەی سیلیزی دەبێت. هەروەها، لە سلێمانی ١٨ بە ٧ پلە، دهۆک ١٩ بە ٧ پلە، هەڵەبجە ١٩ بە ٧ پلە، کەرکوک ٢٣ بە ٨ پلەی سیلیزی دەبێت. هاوکات، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢١ پلە و نزمترین پلەش ١١ پلەی سیلیزی دەبێت. هەروەها، لە سلێمانی ٢٠ بە ٨ پلە، دهۆک ٢٠ بە ٩ پلە، هەڵەبجە ٢٠ بە ٨ پلە، کەرکوک ٢٤ بە ٩ پلەی سیلیزی دەبێت. ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، دەستەی کەشناسى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەوا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "سبەی پێنجشەممە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی عێراق ئەگەری بارانبارین هەیە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت لەناوچەکانی هەرێمى کوردستان ئاستی با چالاک ببێت".













گەلەری