PM:01:58:04/08/2025
2336 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و سەرەمووچەى فەرمانبەران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی دارایی راسپاردووە بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە و سەرەمووچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لەکاتی خزمەتکردندا بەدەستهاتووە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت، بەمەبەستی پاراستنی پۆستە ڕێکخراوەیی و مافە بەدەستهێنراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥وە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەکی نایاسایی راگیراوە، هەرچەندە لەئێستادا مووچە لەلایەن بەغداوە خەرجدەکرێت، بەڵام
حکومەتى ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە ئەو مافە بۆ فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە.