سەردێڕ:

روسیا گالیسکەیەکی سەربازی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

AM:11:20:25/11/2021

2036 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، گالیسکەیەکی سەربازی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیویەتی بە سەرکەوتوانە موشەکی سویز B 1.2 رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکەن کە گالیسکەیەکی سەربازی ھەڵگرتبوو.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، موشەکەکە گالیسکەیەکی سەربازی ھەڵگرتووە و کاتژمێر ٤ و ٩ خولەک دەرچووە لە بنکەی بۆشایی پلێسێتسکەوە.
ھاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، موشەکەکە گالیسکەیەکی ھەڵگرتووە کە کەلوپەلەکانی پەیوەست بە وەزارەتی بەرگری روسیای تێدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ھەفتەی رابردوو وەزارەتی بەرگری روسیا موشەکێکی تاقیکردەوە کە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانی کردە ئامانج و مانگێکی دەستکردی تێک شکاند و لەبەرامبەردا ئەمریکا ھۆشداریدایە ئەو وڵاتە لەسەر رەفتارە نوێیەکەی.












گەلەری