PM:07:23:02/08/2025
2284 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی هەرێم لەسەر ئاڵوگۆڕ و دەستکاریکردنی میلاکی مامۆستایان دەڵێت، گواستنەوەی مامۆستا لەسەر بنەمای پێویستی دەبێت و دەشڵێت، هەر قوتابخانەیەک وانەی بە تاڵی هەبێت پێویستە بە بەڕێوەبەرەکان پڕی بکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە حاڵەتی هەبوونی بۆشایی لە وانەبێژیدا لە هەر قوتابخانەیەک، پێویستە بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەکە بەپێی پسپۆڕیی خۆیان ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە بەجۆرێک چوار بەشە وانە بۆ بەڕێوەبەر و هەشت بەشە وانە بۆ یاریدەدەرەکەی بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی مامۆستایان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە
بنەڕەتییەوە تا زانکۆکان لەسەر بنەمای پێویستی پێویستە لە سنووری پەروەردەکانی تر.
لەسەر بابەتی مۆڵەتی مامۆستایانیش وتی، هەر مامۆستایەک لەکاتی کردنی مۆڵەتی
بێمووچەییدا شوێنەکەی بەتاڵبێت نابێت مۆڵەتی پێبدرێت.