PM:03:16:02/08/2025
4392 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ له گهڕهكی شێخان بە دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەی سەردانی ئەو ژنەی کردووە، دواتر بەهۆی کێشەی دابەشکردنی موڵک و ماڵەوە، دەمەقاڵێ و ناکۆکی لە نێوانیاندا درووستبووە و لە ئەنجامدا بە دەستڕێژی گوللە لەلایەن تۆمەتبارەوە کوژراوە.
وتیشی، کوژراو تەمەنی ٤٥ ساڵە و کارمەندی وەزارەتی ناوخۆیە، جەستەی پێنج بۆ شەش شوێن گوللەی پێوەبووە و تەرمەکەی لە
ئێستادا رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
باسی لەوەشکرد، تۆمەتبار کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە، ئێستا لە هەوڵدان بۆ
دەستگیرکردنی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.