سەردێڕ:

عێراق و ئەندامانی ئۆپێک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوتیان زیاد دەکەن

PM:11:40:01/08/2025

1628 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، لەنێویاندا عێراق، روسیا، سعودیە، کازاخستان، عومان، کوێت، ئیمارات و جەزائیر لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا لە رۆژی ٣ـی ئەم مانگە، بڕیاری زیادکردنی بەرهەمی نەوت بدەن.


ئەمڕۆ هەینی ١ـی ئابی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانیەوە بڵاویكردەوە، چاوەڕوان دەکرێت هەشت وڵاتی ئۆپێک پڵەس، بڕیاری زیادکردنی بەرهەمی نەوت بدەن، بەڵام بڕی وردی زیادکردنەکە هێشتا لەنێوان ئەندامانی گروپەکەدا لە گفتوگۆدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادکردنە چاوەڕوانکراوەکە لەوانەیە بگاتە ٥٤٨ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لەکاتێکدا چوار سەرچاوەی دیكە ئاماژەیان بەوەکردووە کە گفتوگۆکان لەسەر بڕێکی کەمتر لەوە بەردەوامن.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، ئەم هەشت وڵاتە لە کۆی ١٩ ئەندامی گروپەکە، جگە لە پشکەکانی بەرهەمهێنانیان، پابەندن بە کەمکردنەوەیەکی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنان کە بە بڕی ملیۆنێك و ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، كە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ کاری پێدەکرێت.
هەروەها سنووردارکردنی زیاتر هەیە کە دواتر سەپێنراوە و بە دو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەخەمڵێنرێت و بڕیار بو ئەم سنووردارکردنانە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا هەڵبگیرێن.
بڕیارە ئەم هەشت وڵاتە لە کۆبوونەوەی رۆژی ٣ـی ئەم مانگەدا گفتوگۆ لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی (ئەیلول)ـی داهاتوو بکەن، هەروەها پێویستە ئەو وڵاتانەی کە لە ئاستی دیاریکراوی بەرهەمهێنان تێدەپەڕن، خشتەی قەرەبوکردنەوەی نوێکراو پێش ١٨ـی مانگ پێشکەش بکەن.












گەلەری