سەردێڕ:

هەڵوێستی شاسوار عەبدولواحید لەسەر نرخی کارەبا

PM:10:38:01/08/2025

4176 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باس لە گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەکات و دەڵێت، "ئەمە قبووڵ ناکەین".


ئەمڕۆ هەینی ١ـی ئابی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و بەرواردی نرخی کارەبا لەنێوان هەرێمی کوردستان و هەرسێ وڵاتی سوید و ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکات.
شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، "لای کێ رەوایە لە هەرێمی کوردستان مووچەی مووچەخۆرێک مانگی ٥٠٠ هەزار بێت نیوە بدات بە کارەبا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە سێ وڵاتی ئەوروپی (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا) کە مووچەخۆرێک بەلایەنی کەمەوە مانگی سێ هەزار دۆلاری هەیە، مانگی ٥٠ دۆلاری کارەبا دەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا ئەمە قبووڵ ناکەین".
دەشڵێت، "لە مانگی ١١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە بەنیازین ئەمجارە بەشداری حکومەتی عێراقی بکەین".












گەلەری