سەردێڕ:

بەڤیدیۆ.. چەند کۆچبەرێکی کورد لە نێوان سنوری بیلاروسیا و لیتوانیا گیرییان خواردووە

PM:11:10:24/11/2021

6700 جار خوێندراوەتەوە

نێردراوی ئێن ئاڕ تی لە بیلاروسیا ڕایگەیاند، چەندین کۆچبەری کورد لە سنوری بیلاروسیا و لیتوانیا لەناو بەفردا گیریان خواردوە و داوای هاوکاری دەکەن.


پێشەوا جەبار نێردراوی ئێن ئاڕ تی لە بیلاروسیا ئاماژەی بەوەشکرد، کۆچبەرەکان لەناو بەفردا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

وتیشى، پۆلیسی بیلاروسیا و لیتوانیا رێگەی هیچ جوڵەیەک بە کۆچبەران نادەن و ئەگەر هاوکاری نەکرێن رەنگە لە سەرما گیانلەدەست بدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەدان کۆچبەری کورد لە سنورەکانی بیلاروسیا و پۆڵەندا لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین و ماوەی چەند مانگێکە ھاوڵاتییان لە رێگەی بیلاروسیاوە بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆچ دەکەن و لە ئێستادا ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا و پۆڵەندا دۆخێکی سەخت دەگوزەرێنن.








گەلەری