سەردێڕ:

هەولێر، تەرمى هاوڵاتییەک لەدواى رۆژێک لەگیانلەدەستدانى دۆزرایەوە

PM:10:40:24/11/2021

10120 جار خوێندراوەتەوە

لەشارى هەولێر تەرمى هاوڵاتییەک لە دواى یەک رۆژ لە گیانلەدەستدانى لەناو ئۆتۆمبێلەکەى دۆزرایەوە و تەرمەکە رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە بۆ توێکاریکردن.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "لەلایەن پۆلیسى پارێزگاى هەولێرەوە تەرمى هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەى لەدواى یەک رۆژ لەگیانلەدەستدانى، لەسەر رێگاى کۆرنیش دۆزرایەوە".

وتیشى "ئەو کەسەى گیانیلەدەستداوە پیاوێکى تەمەن ٣٤ ساڵە و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەى گیانیلەدەستداوە".

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوەش کرد "لە ئێستادا تیمەکانى بەڵگە و تاوان لەشوێنى رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە".

روونیشیکردەوە "ئەو کەسەى گیانیلەدەستداوە خێزاندارە و ئۆتۆمبیلەکەشى جۆرى کیاى بارهەڵگرە".

 

چۆمان مەحمود، هەولێر








گەلەری