هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بەشی ھاتوچۆی ناوشار ـ رۆژھەڵات لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لەو شۆفێرانە دەکات کە بەشێوەێکی نایاسایی ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن و ئاستەنگی ھاتوچۆیی بۆ شۆفێران و پیادەڕەوەکان دروست دەکەن، دەشڵێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵ چەند شۆفێرێکی بارهەڵگردا ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، چەند میوەفرۆشێک کە بە بارهەڵگرەکانیان لەینێکی شەقامیان لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود گرتبوو، لەلایەن بەشی هاتوچۆی ناوشار-رۆژئاواوە رووبەڕووی یاسا کرانەوە.
وتیشی، شۆستە و شەقامەکان موڵکی گشتین و
قۆرخکاری لەلایەن هەر کەسێک کارێکی نایاساییە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەکات و
ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی هاتووچۆی لێدەکەوێتەوە، هەر بۆیە بەشی ھاتوچۆی ناوشار ـ
رۆژھەڵات لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لەو شۆفێرانە دەکات کە بەشێوەێکی نایاسایی ئۆتۆمبێلەکانیان
پارک دەکەن و ئاستەنگی ھاتوچۆیی بۆ شۆفێران و پیادەڕەوەکان درووست دەکەن
باسی لەوەشکردووە، ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم
یەکێک لە باڵەخانەکان لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود کە تەلارێکی پزیشکی لەخۆدەگرێت، لێپرسینەوەی
یاسایی ئەنجام دراوە بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان کردبووە و ئەم هەڵمەتەشیان
بەردەوامە.
بەرێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبیلەکانیان
بەشێوەیەکی نایاسایی پارک نەکەن و ئاستەنگی ھاتووچۆ درووست نەکەن، پابەند بن بە
یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆوە.