AM:09:48:29/07/2025
22352 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند کە سزای ئۆتۆمبێل دەکرێت بە شێوازی ئەلیکترۆنی، ئەمڕۆ بەستەری سزای ئۆتۆمبێلی نوێ کردووەتەوە و دەڵێت، ئێستا دەتوانیت بەبێ کێشە سەیری سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت و پێشتوەختە لێیان ئاگاداربیت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بەستەرەکە نوێ کراوەتەوە و ئێستا دەتوانیت بەبێ کێشە و گرفت، ئاگاداربیت لە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکەت.
باس لەوەشکراوە،
ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای بەرواری یەکی ئەیلولی ٢٠١٤ مامەڵەیان بۆ کراوە، دەتوانن
سزاکانیان لێرەوە ببینن بە پێچەوانەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ بکەن
بۆ زانینی سزاکانیان.
لەم لینکەوە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکەت بزانە