بەگوێرەی وتەی پۆلیسی پردێ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک کوڕێک بەچەقۆ هێرشیکردە سەر باوکی و براکەی و باوکی کوشتووە و براکەشی بریندارە.
چاوگێک لە پۆلیسی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک
بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو کوڕەی کە ھێرشیکردووەتەسەر باوکی و براکەی نەخۆشی
دەرونی هەبوو.
چاوگەکە وتیشی، "کوڕەکە سەرەتا بە چەقۆ هێرشیکردووەتە
سەر باوکی و دواتر ھێرشکراوەتەسەر براکەی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، کوڕەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی
پردێەوە دەستگیرکراوە.
سۆران محەمەد، کەرکوک