PM:01:42:28/07/2025
1616 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دواکەتنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەکانی میری کە هۆکاری دواکەتنەکە خودی هاوڵاتیەکە نەبێت، بەڵکو فەرمانگەی میری (بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆ) بێت، ئەوا نابێت رووبەڕووی هیچ پێبژاردن و سزایەکی دواکەتن ببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەربارەی سزای دواکەتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئاماژەی بە بە نوسراوی ژمارە ٢٢٥١٥ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کرد و دەڵێت، هەر هاوڵاتییەک بەر لە ٦٠ رۆژ نووسراوی مامەڵەکەی تۆمارکرابێت و بە هۆکاری کاروبارەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ دوا کەوتبێت، ئەوا نابێت بە هۆکاری دواکەوتنەوە پێبژاردن و سزا بدرێت.
دەشڵێت، لەکاتی دواکەتنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەکانی
میری کە هۆکاری دواکەتنەکە خودی هاوڵاتیەکە نەبێت و هۆکارەکەی فەرمانگەی میری بێت
(بەڕێوبەرایەتیەکانی هاتووچۆ)، ئەوا نابێت رووبەڕووی هیچ سزایەکی دواکەتن ببنەوە و
کاروبارەکانیان بۆ رایی دەکرێت بەبێ بژاردنی سزا و پێبژاردنی دواکەوتن.