سەردێڕ:

عێراق؛ یەکەم وێستگەی کارەبا لە وزەی خۆر دەکرێتەوە

PM:04:40:27/07/2025

2076 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تا کۆتایی ئەمساڵ یەکەمین وێستگەی کارەبا لە وزەی خۆر دەکەوێتە کار و توانای بەرهەمهێنانی ٢٥٠ مێگاوات کارەبای دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق وتی، لە رێگەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژۆ کراوە، بە نوێنەرایەتی گرێبەستی یەکگرتووی باشووری عێراق، یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانای ٢٥٠ مێگاوات بە بەکارهێنانی وزەی خۆر تا کۆتایی ئەمساڵ دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری تەواوبوونی قۆناغەکانی تری پڕۆژەکەی تۆتاڵ ئەوا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لەو پڕۆژەیە دەگاتە هەزار مێگاوات، وتیشی تا کۆتایی ئەمساڵ تەنها قۆناغی یەکەمی تەواو دەبێت بە توانای ٢٥٠ مێگاوات.

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئامانجی ئەوان کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویی و رووکردنە وزەی پاکە.













گەلەری