ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە هەزار و ٤٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩
ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٢٥،٠٠٠ تمەنە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.