سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:08:06:24/11/2021

17900 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٢ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و ٩١ سەنت بەرزبووەوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٨ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەو شێوەیەش نەیتوانی ئاستی ٨٠ دۆلار تێپەڕێنێت، بەمەش لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی ٢.٩٥٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.












گەلەری