دەستەى کەشناسى عێراق رایگەیاند "پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە هەرێمى کوردستان دابەزن و بارانیش ببارێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەى کەشناسى عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى رۆژانى داهاتوى شارەکان راگەیاند و پێشبینى دەکات لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرمادا بارانیش ببارێت.
بەگوێرەى
راگەیەندراوەکە پێشبینى دەکرێت سبەینێ چوارشەممە ئاسمانى ناوچەکانى ناوەڕاست و
هەرێمى کوردستان هەور بێت و لە ناوەڕاست و باشورى عێراق گۆڕانکاریى بەسەر پلەکانى
گەرما نایەت و لەهەرێمى کوردستان پلەکانى گەرما دادەبەزن.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە "پێشبینى دەکرێت رۆژى پێنجشەممە ئاسمانى ناوچەکانى
ناوەڕاستى عێراق هەور بێت و لەپاشان نمە باران و بارانى بەخوڕ لە ناوچە جیاوازەکان
ببارێت".
لە راگەیەندراوەکەدا
روونکراوەتەوە "پێدەچێت لە ناوچەکانى باشور لە شەودا باران ببارێت و لەهەندێک
شوێن نمە باران و لە هەندێک شوێنى تر بارانى بەخوڕ ببارێت".