سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سزای پێبژاردن دەکاتە ئەلیکترۆنی

PM:10:05:06/07/2025

2276 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆى عێراق دەڵێت، لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە شۆفێران دەتوانن، لە چۆنێتى سزاکانیان ئاگاداربن و هەر لە رێگەى ئەو ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانن سزاى پێ بژاردنەکانیان بدەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، تۆمارکردنى سزاکانى هاتووچۆ لە رێگەى رادارەکانى شەقامەکان، لە ١ـی تەمووزەوە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ماوەى ٢٤ کاتژمێر بە بەردەوامى کاردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەپڵیکەیشنەکە ناوى چاوى عێراقە (عین العراق)، هەوڵێکە بۆ ئاسانکاریی بۆ هاوڵاتییانى عێراق و زانینى سزاکانی شۆفێریکردنیان، دووپاتیشیکردەوە، لە رێگەى ماستەر کاردى ئەلیکترۆنییەوە شۆفێران دەتوانن سزا پێبژاردنەکانیان بدەن، داواش لە سەرجەم شۆفێران دەکەن، ئەپلیکەیشنەکە لە مۆبایلەکانیان داببەزێنن، هەر ئاگادار کردنەوەیەک هەبێت لەسەر سزاکانیان راستەوخۆ پێیان دەگات.

بە گوێرەى داتا و زانیارییەکانى وەزارەتى پلان دانانى عێراق، کە لە رێگەى پڕۆسەى سەرژمێریی دەستیکەوتووە، زیاد لە هەشت ملیۆن ئۆتۆمبیل لە عێراقدا هەیە، بە تەنها لە بەغدا چوار ملیۆن ئۆتۆمبیل تۆمار کراون.













گەلەری