سەردێڕ:

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی ئیمراڵی و ئۆجەلان

PM:06:39:06/07/2025

6840 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان لە ئیمراڵی کۆبوونەوە، بڕیاریشە سبەینێ شاندەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆببنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەو شاندەی دەم پارتی کە ئەمڕۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلاندا کۆبوونەتەوە، پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، میدحەت سەنجەر، فایەق ئوزگور ئەرۆڵ، بەپێی هەواڵی میدیاکانیش کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە.

هاوکات، بڕیارە سبەینێ دووشەممە شاندی دەم پارتی کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببنەوە.

لەسەر کۆبوونەوەکەش، لە پێشتردا ئەرۆغان وتبوونی، کۆبوونەوەکە سەبارەتە بە قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی کە بە قۆناغێکی مێژووی ناوی بردبوو.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە کۆتایی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵەوە پرسی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا سەری هەڵدایەوەو چەند جارێک وەفدی ئیمڕاڵی سەردانی ئۆجەلانیان کرد و لە ٢٧ـی مانگی دووی ئەمساڵدا وەفدەکە پەیامێکی مێژووییان لەلایەن ئۆجەلانەوە بڵاوکردەوە و بانگەوازی چەکدانانیان کرد.













گەلەری