سەردێڕ:

رێکخراوی گەنجانی راپەڕین: لەشەوێكدا ٧٠ گەنج کۆچییان کردووە

PM:05:32:06/07/2025

1464 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی رێكخراوێكی تایبەت بە گەنجان لەدەڤەری راپەڕین دەڵێت، كۆچی گەنجان بەشێوەیەكی مەترسیدار دەستیپێكردووەتەوە و دەشڵێت، تەنها لەشەوێكدا زیاتر لە ٧٠ گەنج كۆچییان كردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، جارێکی دیکە لە دەڤەری راپەڕین کۆچی گەنجان دەستیپێکردووەتەوە.

 

وتیشی، "بە بەرچاوی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمەوە ئەو هەموو گەنج و مێردمنداڵە لەرێگەی فڕۆکەخانەکانەوە دەڕۆن، بەبێ ئەوەی حکومەت بپرسن بۆکوێ دەچن؟

دەشڵێت،"تەنها شەوی رابردوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ٧٠ گەنج کۆچیان کردووە وناکرێت بڕە پارەیەکی زۆر بدەن، بەبێ ئەوەی بزانن بە سەلامەتی دەگەن یاخود نا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ناکرێت گەنجانی خۆمان بکەینە قوربانی وڵاتانی دیکە، خۆمان بەبێ تاقە و وزە بمێنینەوە، لەبەرئەوەی بڵێین ئەم دەڤەرە کاری تێدا نییە".
ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەماوەكانی رابردوودا دەڤەری راپەڕین زۆرترین رێژەی گەنجی كۆچی دەرەوەی كوردستانیان كردووە.


 













گەلەری