سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرپرسیارە لە دابەشنەکردنی مووچە

PM:04:37:06/07/2025

1140 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرپرسیارە لە دابەشنەکردنی مووچە و پێویستە دابینی بکات و پێویستە لە رێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشرێت نەک بە قاچاخ.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وتی، پێویستە هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان ببێت تا بەغدا مووچە بنێرێت و لە رێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشرێت نەک بە قاچاخ.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەهاتنی مووچە بازاڕەکانی پەکخستووە و بارودۆخی هاوڵاتییان لەوپەڕی خراپیدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرپرسیارە لە دابەشنەکردنی مووچە و پێویستە دابینی بکات.

باسی لەوەشکرد، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت داهاتی نەوت بۆ خۆیان بێت و لە رێگەی قاچاخەوە نەوت بفرۆشن.













گەلەری