سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتی فڕۆكەكان بە ئاسمانی عێراقدا زیادی کردووە

PM:04:11:06/07/2025

884 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لەدوای گرژی و ئاڵۆزییەکان، لە ئێستادا بارودۆخی ئاسمانی وڵات ئاسایی بووەتەوە و ژمارەی گەشتی فڕۆكەكان زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی تێپەڕاندووە لە رۆژێکدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، تێپەڕبوونی فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا زیادی كردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بە جۆرێك لە رۆژێكدا زیاتر لە ٧٠٠ فڕۆكە بە ئاسمانی وڵاتدا تێدەپەڕن.

دەشڵێت، ئەمە دەیسەلمێنێت کە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی عێراق ئاسایی بووەتە و ئامادەییە بۆ تێپەڕینی گەشتەکان و جارێکی تر بووەتەوە بە شوێنێکی سەرەکی بۆ جوڵەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی.

وەزارەتەکە وتیشی، قۆناغ بە قۆناغ ژمارەی گەشتەکان زیادیکردووە پێشتر ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان بە ئاسمانی عیراقدا ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ بووە، پاشان بۆ ٤٥٠ بۆ ٦٠٠ گەشت زیادیکردووە و ئێستاش گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠ گەشت، ئەمەش پەیوەندی هەیە بە پلان و بەرنامەی حكومەتی عێراقەوە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن.


 













گەلەری