PM:02:25:06/07/2025
10624 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لەسەر رێگای کنگربان و کارێز لە نزیک سنووری کفری ، رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا و بەھۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان کفری و دوزخورماتوو روویداوە و دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا داوە، لە ئۆتۆمبێلێکیاندا چوار کەس کە ئەمدامی یەک خێزانن برینداربوون ولە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەشدا کەسێک برینداربوو.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە ئەندامی یەک خێزانن و برینداربوون و دایکێک و باوکێک و
دوو منداڵن.
باسی
لەوەشکرد، ئەو چوار کەسەی کە ئەندامی یەک خێزانن، دایکێک و باوکێک و دوو منداڵن و دۆخی
تەندروستیان باشە و بەسوکی بریندار بوون، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی تر دۆخی
تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی فریاکەوتنی کەلار کراوە.