سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

AM:11:08:06/07/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین کۆتایی دێت و ناوچەکانى هەرێم جگە لە گەرمیان، لە خوار ٤٠ پلەی سیلیزییەوە دەمێننەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەرووى ٢٠کم، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێ وتیشی، بە هەمانشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبیت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

پلەکانی گەرما لە ناوجەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

هەولێر : ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٨ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٤٢ پلەی سیلیزی

 

 

 

 













گەلەری