PM:04:43:05/07/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق پلانی هەیە لەدوای بەردانەوەی ئاوی زیاتر لەلایەن تورکیا، رووبەڕی زەوییە کشتوکاڵییەکانی وڵاتەکە زیاد بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی تەمموزی ٢٠٢٥، مەهدی سەهر، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیاری تورکیا دەکەن بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ وڵاتەکە، هەرکات بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن، رووبەری ئەو زەویانە زیاد دەکەن کە بۆ چاندنی سەوزە و میوە تەرخانکراون.
وتیشی، وەزارەتی
کشتوکاڵ پلانی هاوینەی ئامادەکردووە بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان لەسەر بنەمای ئەو
زانیارییانەی لەبەردەستی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودان.
ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی یەکی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری
تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق بڕیاریدا بڕی ٤٢٠
مەتر سێجا لە چرکەیەکدا ئاو لە رووباری فورات بۆ عێراق بەربدەنەوە.