سەردێڕ:

گرفتی بێ ئاوی گوندێکی سنووری گەرمیانی چۆڵکردووە

PM:03:37:05/07/2025

1344 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی گوندەکانی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی بێ ئاویین، یەکێک لەو گوندانە، گوندێکی سنووری کەلار کە وەک گوندنشینان قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تى کردووە، ماوەی شەش ساڵە بێ ئاون و دەڵێن زۆربەی دانیشتوانەکەى گوندەکەیان چۆڵکردووە.


ئەمڕۆ شەممە پێنجی تەمموزی ٢٠٢٥، گوندشینانی گوندی بنەکەیە لە سنووری کەلار بە ئێن ئاڕ تیان وت، گوندەکەیان ماوەی شەش ساڵە بێ ئاون بەهۆیەوە زۆربەی دانیشتوانەکەی گوندەکەیان چۆڵکردووە.

گوندشینان ئاماژەیان بەوەشکرد، حکومەتی ماوەبەسەرچووش پرۆژەی ئاوەکەیان بە تەواونەکراوی بەجێهێشتووە.

گوندشینان بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەشکرد، ساڵانە لە کاتی یادی ئەنفال بەرپرسان سەردانی گوندەکەیان دەکەن و بەڵێنی چارەسەری کێشەی کەم ئاویان پێدەدەن.














گەلەری