AM:08:19:22/11/2021
4072 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخىەکەى دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەمەش لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە
یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت
بەرێژەی ٢.٩٥٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە
کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد
دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.