سەردێڕ:

کازمی دەستگیرکردنی بکەرانی تەقینەوەکەی شاری سەدری بەغدای راگەیاند

PM:04:50:24/07/2021

3188 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی پلاندانەران و بکەرانی هێرشەکەی ئەم دواییەی شاری سەدری بەغدای راگەیاند.


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "فرمێسکی دڵی کەسوکاری شەهیدانی شاری سەدر، رێگای ئێمە بوو بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە پلانیان بۆ ئەو هێرشکردنە داڕشتووە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەندامانی ئەو تۆڕە بە بەرچاوی گەلەوە پێشان دەدرێن و روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە نۆی ئەم مانگەدا هێرشێکی خۆکوژی لە بازاڕی وەحیلاتی شاری سەدری بەغدا ئەنجامدرا و بەوهۆیەوە ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.













گەلەری