AM:09:00:21/11/2021
91512 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە پارێزگای سەڵاحەدین دەمەقاڵی لە نێوان باوک و کوڕێکدا روویداوە و دواتر کوڕەکە تفی کردووەتە باوکی هەر بەوهۆیەوە باوکەکە کوڕەکەی کوشتووە و دواتر دەستگیرکراوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین باوک و کوڕێک دەمەقاڵێیان کردووە و لەوکاتەدا کوڕەکە تفی کردووەتە باوکی.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی کردارەکەیەوە باوکەکە کوڕەکەی بە
تفەنگێکی راو کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باوکەکە تەمەنی ٥٥ ساڵە و لە
ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسییەکە دەستپێکردووە.