PM:09:30:16/06/2025
1368 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران لە ململانێ لەگەڵ ئیسرائیلدا سەرکەوتوو نابێت و پێویستە بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن "پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت."
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گرووپی ٧ لە کەنەدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "٦٠ رۆژمان لەبەردەم بوو لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی رێکبکەوین، بەڵام بوو بە رۆژی ٦١ـەمین و هیچ رێککەوتنێک نەکرا.
ترەمپ ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو جەنگەی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران روودەدات بۆ هەردوولا ئازار بەخشە،
بەڵام ئێران بە رێكکەوتن رازی نەبوو.
هاوکات سەرۆکی
ئەمریکا جارێکی تر داوای لە ئێران کردەوە بە رێککەوتن رازی بێت و جەختیشی کردەوە
کە بە زوویی ئەم کارە بکات پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت.