سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لە فراوانبوونی شەڕى ئێران و ئیسرائیل

PM:07:18:16/06/2025

1460 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق قبوڵنەکراوە، هۆشداریش دەدات لە قەیرانی وزەی جیهانی لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، "پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیل یان هەر لایەنێکی دیکەوە قبوڵنەکراوەو پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆشداری دەدەین لە فراوانبوونی شەڕى ئێران و ئیسرائیل بەتایبەتی ئەگەر ببێتە هۆی داخستنی گەرووی هورمز".

لەبارەی داخستنی گەرووی هورمزەوە وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، ئەگەر گەرووى هورمز دابخرێت رەنگە قەیرانى وزەى جیهانى دروست بکات و ئەوەش کاریگەرى لەسەر ئابوورى جیهان دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەڕ و بۆردومانەکانی ئێران و ئیسرائیل پێی نایە رۆژی چوارەم و بەردەوامی هەیە، ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکانیان لەسەر سەرکردایەتییە سەربازییەکانی ئێران چڕتر دەکەنەوە، هاوکات ئێرانیش وتی، تا ئیسرائیل بەردەوام بێت ئەوانیش ناوەستن و بۆردومانیان دەکەن.














گەلەری