AM:09:19:15/06/2025
1440 جار خوێندراوەتەوە
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە ٧٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش جێگیرە و بە ٧٢ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت،
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و
بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و چەندین زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای ئێران
کوژران، لە هەمان شەودا ئێران هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و تا ئێستاش گرژیەکان
بەردەوامن.