PM:06:55:14/06/2025
1472 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، هێرشەکانی سەر ئێران نیشانەی ناڕاستگۆیی ئەمریکایە و هۆشداریدا لەوەی، هێرشبەران روووبەڕووی وەڵامی بەهێزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی، هەماهەنگی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا لە هێرشکردن بۆ سەر خاکی ئێران، لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا، نیشانەی ناڕاستگۆیی و بێ متمانەیی ئەمریکایە.
هەروەها، هۆشداریدا
لەوەی، هێرشە بەردەوامەکان رووبەڕووی وەڵامێکی بەهێزتر دەبنەوە لەلایەن هێزە
چەکدارەکانی ئێران.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بەرەبەیانی ١٣ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی بۆسەر ئێران
ئەنجامدا و جگە لە بەئامانجگرتنی ناوەندە ئەتۆمییەکان، سوپاسالاری ئێران و
فەرماندەی سوپای پاسداران و فەرماندەی هێزی ئاسمانی و چەندین فەرماندەی پلەباڵا و
زانای ئەتۆمی کوژران.
لە وەڵامیی
هێرشەکەی ئیسرائیلدا، شەوی رابردوو، ئێران زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و
تائێستا هێرشی ئەو هەردوولا بۆسەر یەکتری بەردەوامە.