سەردێڕ:

حکومەتی عێراق: ٢٤ کاتژمێر ئامادەین بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و گەشتیاران

PM:05:46:14/06/2025

1084 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، هەموو کارمەندەکان ٢٤ کاتژمێر ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و ئەو گەشتیارانەی کە دەگەڕێنەوە عێراق.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عومەر وەیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق وتی، بە پشت بەستن بە رێنماییەکانی محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کارمەندەکان ٢٤ کاتژمێر کاردەکەن بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و گەشتیاران.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵات کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ حاجیان و گەشتیارانی عێراقی.

باسی لەوەشکرد، کارمەندەکان ٢٤ کاتژمێر لە ئامادەباشیدان بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و ئەو گەشتیارانەی کە لە رێگەی سنووری وشکانییەوە دەگەڕێنەوە عێراق.














گەلەری