سەردێڕ:

بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەیەوە جوتیارێک گیانی لەدەستدا

PM:05:21:14/06/2025

1576 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا جوتیارێک لە سنووری وەرتێ لە کاتی گواستنەوەی دار ئەسپیندار بە تراکتۆرەکەی بۆ هاوڵاتییەک، بەهۆی نەگونجاوی و سەختی رێگاکە تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و گیان لەدەستدەدات.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، جوتیارێک لە گوندی کەڵتێنەی ناحیەی وەرتێ لە کاتی گواستنەوەی دار ئەسپیندار بە تراکتۆرەکەی بۆ هاوڵاتییەک، بەهۆی نەگونجاوی و سەختی رێگاکە تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ژێری و دواتر گیان لەدەستدەدات.

چاوگەکە ئەوەشی بە ئێن ئاڕ تی وت، جوتیارەکە تەمەنی ٤٧ ساڵە و خەڵکی چۆمانە، کەمێک پێش ئێستا گەیەندرایە نەخۆشخانەکەیان و دەرکەوت گیانی لەدەستداوە.



کەریم کەیفی ـ سۆران













گەلەری