سەردێڕ:

گەنجێک لە رووباری زێی بچووک خنکا

PM:03:56:14/06/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ناوچەی قوشقایەی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لە رووباری زێی بچووک خنکا.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رووبارەوانیی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە پیشەی کرێکاریە، لە رووباری زێی بچووک خنکا.

وتیشی، گەنجەکە بە مەبەستی مەلەوانی لەگەڵ پێنج کەسی دیکەدا چووەتە رووبارەکە و خەڵکی نەینەوایە و دانیشتووی گوندی دووبزنیی سەر بەناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەفرەزەکانی پۆلیسی رووبارەوانی کەرکوک بە زووترین کات گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گەنجەکەیان لە ناو ئاوەکە دەرهێناوە.

 


ئەسکەندەر ئەمین ـ کەرکوک













گەلەری