AM:11:34:13/06/2025
2068 جار خوێندراوەتەوە
لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت، هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەی بەغداش گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وت، هاوشێوەی سەرجەم گەشتەکانی عێراق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داخراوە و پێش هێرشەکان گەشتێک هەبووە لە قاهیرەوە بۆ سلێمانی، بەڵام فڕۆکەی ئەو گەشتە تا ئێستا لەناو فڕۆکەخانەکە ماوەتەوە، چەندین گەشتیان بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵوەشاونەتەوە.
چاوگەکە وتیشی،
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراون، وادەی
دەستپێکردنەوەیان نەزانراوە.
باسی لەوەشکرد، گەشتیارێکی
زۆر لە فڕۆکەخانەکەدان و قەرەباڵغی دروستبووە و چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانن.
هاوکات، فڕۆکەخانەی بەغدا هەموو گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە.
هێڵی
ئاسمانیی ئیماراتیش بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی بۆ ئێران، عێراق، ئوردن و لوبنان دا.