هێڵی ئاسمانی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکەی راگەیاند و حکومەتی سعودیەش دەڵێت، پێدانی ڤیزەی عومرە دەستیپێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاویکردەوە، گەشتی ئاسمانی فڕۆکە بۆ سعودیە دەستیپێکردووەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە ئێستادا لە رێی ڤیزەی وڵاتەکەوە گەشت بکەن.
وەزارەتی
حەج و عومرەی سعودیەش بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، پێدانی ڤیزەی عومرە
دەستیپێکردووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی
نیسانەوە، بەهۆی رێورەسمەکانی حەجەوە، پێدانی ڤیزەی سعودیە بۆ عومرە راگیرابوو،
بەڵام بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی حەج و عومرەی ئەو وڵاتە، پێدانی ڤیزە
دەستیپێکردووەتەوە.
هەروەها، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی خەڵکی
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، کە ژمارەیان ٧١٤ کەسە لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو
هەرێمی بەڕێبکەون و ١٣ی ئەم مانگەش حاجییانی دیکەی رێگەی وشكانی دەگەڕێنەوە، کە ٩٥٣
هاونیشتمانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن.
هاوکات، بڕیارە ١٤ی ئەم مانگە حاجییانی هەرێم کە بە
رێگەی ئاسمانیی چوبوونە سعودیە گەڕانەوەیان دەستپێبکات.