PM:09:56:12/06/2025
13536 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە هندستان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ سەرنشین، پۆلیسی وڵاتەکە دەڵێت، تەنها یەک کەس رزگاریبووە.
ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان لە زاری پۆلیسی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەک لە شاری ئەحمەدئابادی رۆژئاوای هیندستان خۆی کێشا بە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و لایەنی کەم ٢٩٠ کەس گیانیانلەدەستدا و تەنها یەک سەرنشین بە زیندوویی ماوەتەوە و لە ئێستادا بریندارە.
باسیان لەوەشکرد، رزگاربووەکە تەمەنی
٤٠ ساڵە، رەگەزنامەی بەریتانیی هەیە و بە رەچەڵەك خەڵكی هندستانە و ئێستا لە
نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
رزگاربووەکە
بە میدیاكانی وتووە، لە دوای ٣٠ چرکە فڕین، فڕۆکەکە دەنگێکی بەرزی لێ دروستبوو
دواتر کەوتە خوارەوە، كاتێكیش هەستاوەتەوە بینیویەتی كە تەرمەكان لەچواردەویا
كەوتوون.
هێڵی
ئاسمانیی تاتای هیندستان باسی لەوەکردووە، بڕی سەد هەزار دۆلاری بۆ کەسوکاری
هەریەك لە ئەو كەسانەی لە فڕۆكە ئەمەریكییەكەدا گیانیان لەدەستداوە تەرخانكردوە.