سه‌رۆك كۆماری ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمەوە دەڵێت، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانیان له‌ناوببرێن، درووستیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران بڵاویکردەوە، وڵاته‌كه‌ی راده‌ستی هێز و نادادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری ئەمریکا نابێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیشیان به بۆمب له‌ناوببرێن، دوباره درووستیان ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی،
ئەگەر دامه‌زراوه‌كانیان لەناوببرێن، مانای ئەوە نییە کە هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ستدەچێت و هه‌رچییه‌كیان لێ بكه‌ن، دامەزراوەکانیان درووست ده‌كه‌نه‌وه.
باسی
لەوەشکرد، ئێران له ئێستادا رووبه‌ڕووی توندترین فشار و گه‌مارۆ ده‌بێته‌وه كه
له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپاوه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا سه‌پێنراون.
ئاماژه‌ی
بەوەشکرد، حكومه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ هەر لە سەرەتاوە دەستی بە
دیالۆگ كردووه و په‌یامەکەی روونە و برای
هەموو ئەو نەتەوانەیە کە له هه‌ردوو
دیوی سنوره‌كه‌ی ده‌ژین و سه‌ر به یه‌ك ره‌گ و ریشه‌ن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران چەندین دانووستانی لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەتۆم کردووە و تا ئێستاش لەو بارەیەوە ناکۆکن.