PM:12:43:12/06/2025
22060 جار خوێندراوەتەوە
یەکەم منداڵی کورد لە وڵاتی سعودیە لە دایکبوو، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆرانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنەکە خەڵکی ناوچەی خەلیفانە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەدینە منداڵەکەی لە دایک بووە و منداڵەکەشیان ناوناوە (محەمەد).
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، یوسف چۆمانی، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو ژنە خەڵکی ناوچەی خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سۆرانە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەدینە منداڵەکەی لە دایک بووە.
دەشڵێت، ئەمە
یەکەم منداڵی کوردە کە ئەمساڵ لە وڵاتی سعودیە لە دایک دەبێت، منداڵەکەش ناونراوە (محەمەد)
و لە ئێستادا تەندروستی منداڵەکە و دایکەکەشی باشە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سەردانی ئەو ژنەیان کردووە و لە نزیکەوە
بینیویانە و تەواوی کارئاسانی و خرمەتگوزاریان بۆ دابین کردوون، منداڵەکە پێویستی
بەوەیە کە پاسەپۆرتی کاتی بۆ دروست بکرێت و بۆ ئەمەش چەند رۆژێکمان پێویستە.
کەریم کەیفی - سۆران