سەردێڕ:

بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:25:12/06/2025

2456 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبووە بۆ ١٤٤ هەزار ٥٠٠ دینار و بەراورد بە دوێنی هەر ١٠٠ دۆلارێک نزیکەی چوار هەزار دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە كاتێكدایە گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو لە زیادبوونە و شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمەریكا لە چەندان بنكە، بڕیاری چۆڵكردن و كەمكردنەوەی ستافەكانیان داوە.

نرخی سەرجەم دراوەکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

١٠٠دۆلار بە ١٤٤ هەزار ٥٠٠ دینارە

١٠٠یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار دینارە

١٠٠پاوەن بە ١٨٦ هەزار دینارە

١٠٠دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٧٥٠ تمەنی ئێرانی

١٠٠دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکی

١٠٠٠کرۆنی نەرویجی بە ١١٢ هەزار دینارە

١٠٠٠ کرۆنی سویدی بە ١٢٥ هەزار دینارە


 


 













گەلەری